هەنگاو ناسنامەی ٣٢ کەس لە گیانبەختکردوانی کوردستان ئاشکرا دەکات

01:11 - 1 December 2019

 

هەنگاو: دوای دوو حەفتە لە خۆپێشاندانەکانی کوردستان، ناسنامەی ٣٢ هاووڵاتیی گیانبەختکردوو بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی کرماشان دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ”موحسین کەرەمی نیا“ و ”سەعید ڕەزایی“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها، ڕۆژی یەشەککە ٢٦ی خەزەڵوەر (١٧ی نۆڤەمبر)، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”پوریا ناسری خاه“ لە خۆپێشاندانەکانی تاران گیانی لە دەست داوە و تەرمەکەی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری شاری سنە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ”محەمەد ڕەزا ئەحمەدی“ بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی کوردستان و ئێران لانیکەم ٥٠ هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست داوە کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٣٢ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەو ەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

کرماشان

١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادربیژەنوەند ٣_ مەزهەر زەهیری ٤_ یونس عزەتی ٥_ بورهان مەنسور نیا (خەڵکی مەریوان) ٦_ عەبدوڕەحمان شیرزادی ٧_ یونس جەلیلی ٨_ مستەفا فەرزامی ٩-حیسام بارانی ڕاد (خەڵکی ڕوانسەر) ١٠- ئارمین قادری ١١- بەهمەن عەزیزی ١٢_ محەمەد پاڵانی ١٣_ مزەفەر وەتەندووست ١٤_ موحسن کەرمی نیا ١٥_ سەعید ڕەزایی

هەتا ئێستا ناسنامەی ١٣ کەسی دیکە لە گیانبەختکردوانی کرماشان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

 

 جوانڕۆ 

١_ کاوە محەمەدی ٢_ یونس فیرووز بەخت ٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ موبین عەبدوڵڵاهی (خەڵکی ڕوانسەر) ٥_ جەبار تجارە 

هەتا ئێستا ناسنامەی یەکێک لە گیانبەختکردوانی جوانڕۆ بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

 

 مەریوان (٨ حاڵەت)

لە خۆپێشاندانەکانی مەریوان لانیکەم کەس گیانیان لە دەست داوە. ت کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٥ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ عوسمان نادری (خەڵکی نۆدشە) ٢_ مێهران تاک ٣_ دانیەل ئوستواری (خەڵکی نۆدشە) ٤_ بێهرووز مەلەکی (خەڵکی سنە) ٥_ ئاریەن ڕەجەبی 

پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە ئیدریس بێوارە یەکێک لە گیانبەختکردوانی شاری مەریوانە، بەڵام هەنگاو هەتا ئێستا نەیتوانیوە ئەوە پشتڕاست بکا و هەوڵ دەدەین زانیاری زیاتر لەوبارەوە بە دەست بێنین.

 

سنە (٢ حاڵەت)

١_ محەمەد ڕەزا ئەحمەدی

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو ژنێکیش لە شاری سنە گیانی لە دەست داوە، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

 

تاران و کەرەج (٦ حاڵەت)

لە خۆپێشاندانەکانی شارەکانی ناوەندی ئێران وەکوو تاران، کەرەج و ئیسلام شار هەتا ئێستا ناسنامەی ٦ هاووڵاتیی کورد کە گیانیان لە دەست داوە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

١_ سەجاد باقری خەڵکی کرماشان لە تاران گیانی لە دەست داوە

٢_ پوریا ناسری خاه خەڵکی کرماشان لە تاران گیانی لە دەست داوە

٣_ ناسر ڕەزایی خەڵکی قوروە لە کەرەج گیانی لە دەست داوە

٤_ محەمەد حەیدەریان خەڵکی سونقوڕ لە کەرەج گیانی لە دەست داوە

٥_ مینا شەیخی خەڵکی سەقز لە تاران گیانی لە دەست داوە

٦_ موحسن جەعفەر پەناه خەڵکی بیجار لە ئیسلام شار گیانی لە دەست داوە.