هەنگاو ناسنامەی ٦ کەس لە گیانبەختکردووانی شاری مەریوان ئاشکرا دەکات

23:52 - 18 November 2019

 

هەنگاو: بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێشتر هەنگاو بڵاوی رکدووەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئیران گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە شاری مەریوان هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کردووە و ٨ کەس لەو دوو ڕۆژەدا گیانیان لەدەست داوە.

دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو، ناسنامەی دوو کەسی دیکە لە گیانبەختکردووانی مەریوان بە ناوەکانی “دانیال ئوستواری” خەڵکی ئاوایی هانە گەرمەڵەی نۆدشە و “ئیدریس بیوارە” خەڵکی مەریوان” بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدریس بێوارە ڕۆژی شەممە گیانی لەدەست داوە و دانیان ئوستواری ڕۆژی یەکشەممە گوللە بەر سەری کەوتووە و ڕۆژی دووشەممە بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی شەش هاوڵاتی کە لە مەریوان گیانیان لەدەست داوە بە شێوەیەی خوارەوەیە:

١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاک ٣_ شاهۆ وەلیدی ٤_ بێهروز مەلکی ٥_ ئیدریس بێوارە ٦_ دانیال ئوستواری.

جێگای ئاماژەیە کە عوسمان نادری خەڵکی شاری نۆدشە و دانیشتووی کانی دیناری سەر بە شاری مەریوان بووە.