هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو لاوەی خەڵکی سەرپێڵ کە لە سنوری نەوسوود کوژران ئاشکرا دەکات + وێنە

14:11 - 28 October 2018

 

هەنگاو: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە و دوای بەدواداچوونی ورد توانی ناوی ئەو دوو لاوەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو کە ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن سپای پاسدارانەوە کوژران ئاشکرا بکات.

هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سەرپێڵی زەهاو ناسنامەی ئەو دوو لاوە تەمەن ١٨ و ١٩ ساڵەی ”ئەیووب  پاڵانی“ و ”بیلال تەهامی“ خەڵکی گوندی بومەلەرزە لێدراوی ”تەپەماران“ ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەکی جێگای متمانە لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ئەو دوو کەسە بەرەو هەڵەبجە چوون و لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستڕێژیان لێکراوە.

تەرمی ئەو دوو لاوە کوردە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.