هەنگاو ناسنامەی ئە و٨ هاووڵاتیە کوردەی کە بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر پەرلمانی ئێران سێدارەیان بەسەردا سەپا ئاشکرا دەکات

13:51 - 20 June 2018

 

هەنگاو: هەروەک پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە ئەو ٨ کەسەی بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر بینای پەرلمانی ئیران حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە کورد، دوای ئەوەی ناسنامەی هەموویان بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بوو دەرکەوت کە هەموویان کورد و خەڵکی پارێزگای کرماشانن.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە هەواڵدەریی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئێران (میزان) بڵاوی کردوەتەوە، موسا غەزەنفەرئابادی، سەرۆکی دادگای شۆڕش کە ٢٣ی بانەمەڕێ ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو ٨ کەس لە تۆمەتبارانی هێرش بۆ سەر بینای پەرلمان و قەبری خومەینی حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، ڕایگەیاند کە ڕؤژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوئەن) حوکمەکەیان لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

 

هەرچەند میدیا فەرمییەکانی ئێران هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو ٨ کەسەیا بڵاو نەکردوەتەوە، بەڵام “هەنگاو” بۆ یەکەمجار ناسنامەکەیان بڵاو دەکاتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

تۆمەتباری یەکەم:  سڵێمان مزەفەری، تەمەن ٥٥ ساڵ، کوڕی ڕەحمان و خەڵکی ڕوانسەر

تۆمەت: بەغی + قاچاخ و هەڵگرتن و گواستنەوەی چەک و هاتنە ناوەوەی نایاسایی بۆ نێو خاکی ئێران، هەڵگرتن و ڕاگرتنی بەڵگەی ساختە و هەڵگرتن و گواستنەوەی گازی فرمێسک ڕێژ.

 

تۆمەتباری دووهەم: ئیسماعیل سۆفی، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی مەجید و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو

تۆمەت: هاوکاری لە خراپەکاری و ئاژاوەنانەوە (مفسد فی الارض) ، گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی .

 

تۆمەتباری سێهەم: رەحمان بێهرووزی، کوڕی کەریم و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو

تۆمەت: هاوکاری  لە خراپەکاری و ئاژاوە نانەوە (مفسد فی الارض) ، ساختەکردنی ناسنامە ، کڕین و گواستنەو ە و هەڵگرتنی چەکی سووک و قورس و هەروەها تەقەمنی.

 

تۆمەتباری چوارەم: سەید ماجێد مورتەزایی کوڕی حوسێن و خەڵکی ماوە

تۆمەت: هاوکاری  لە خراپەکاری و ئاژاوە نانەوە (مفسد فی الارض) کە شیاوی سێدارەیە

 

تۆمەتباری پێنجەم: سیرووس عەزیزی تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی عەبدولخالق و خەڵکی پاوە

تۆمەت: بەغی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووی تیرۆریستی داعش

 

تۆمەتباری شەشەم: ئەیووب ئیسماعیلی تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی حوسێن و خەڵکی سەلاسی باوەجانی

تۆمەت: هاوکاری  لە خراپەکاری و ئاژاوە نانەوە (مفسد فی الارض) کە شیاوی سێدارەیە، کڕین و کواستنەوەی چەک و چۆڵ و تەقمەنی 

 

تۆمەتباری حەوتەم: خوسرەو ڕەمەزانی میرئەحمەدی کوڕێ کاکە ئەحمەد تەمە. ٤٢ ساڵ

تۆمەت: هاوکاری  لە خراپەکاری و ئاژاوە نانەوە (مفسد فی الارض) کە شیاوی سێدارەیە، ئامادە کردن و هەڵگرتنی چەک و چۆڵ، کەڵک وەرگرتن لە بەلگەنامەی ساختە.

 

تۆمەتباری هەشتەم: عوسمان بێهرووزی، برای تۆمەتباری سێهەم و تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو

تۆمەت: هاوکاری  لە خراپەکاری و ئاژاوە نانەوە (مفسد فی الارض) کە شیاوی سێدارەیە، ئامادە کردن و هەڵگرتنی چەک و چۆڵ و نیشتەجێ کردنی تیمی تیرۆر.

 

بینای مەجلیسی ئێران رێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ٩٦ هێرشیکی گوماناویی کرایە سەر و دەستبەجێ داعش ئەو هێرشەی بەئەستۆ گرت. لەو هێرشەدا  ١٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی کوژران و ٥٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

پارێزەرێکی کورد کە لە بەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، لە لێدوانێکدا بۆ “هەنگاو؛ رایگەیاند، بە سەرنجدان بەوەیکە ئەنجامدەرانی هێرش بۆ سەر بینای مەجلیس کوژراون، بڕینەویە حوکمی سێدارە بۆ کەسانی دیکە بەو بیانوویە، نایاساییە.

بەپشت بەستن بە ئاماری  تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، پاش رووداوی گوماناویی هێرش بۆسەر مەجلیسی ئیسلامی، زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە هاووڵاتییانی کورد لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کران.