ژنێکی خەڵکی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

20:23 - 23 December 2018

 

هەنگاو: حەفتەی ڕابردوو ژنێکی لاوی خەڵکی سنە هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئاکامدا گیانی لە دەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ١٦ی دێسامبری ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی خەڵکی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دوای یەک حەفتە و بەدواداچوونی بەردوامی هەنگاو، دواجار هەنگاو توانی ناسنامەی ئەو ژنە و هۆکاری خۆکوشتنەکەی ئاشکرا بکات.

هەواڵنێری هەنگاو لەشاری سنە ناسنامەی ئەو ژنە لاوەی ”شەکیلا ڕەحیمی“ تەمەن ٢٤ ساڵ ڕاگەیاندووە.

شەکیلا ڕەحیمی بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی لە نۆهەمی شەشەمی بینایەکەوە خستووەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.