هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کۆڵبەرە بێ سەرو شوێنەکان بەردەوامە

14:12 - 19 December 2019

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپڕینی سێ ڕۆژ هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆڵبەرانەی کە بە هۆی بەفر و بارانەوە لە ملەی تەتە ون بوون بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە ونبوونی پۆلێک کۆڵبەر لە ملەی تەتە، هەوڵەکانی خەڵک بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆڵبەرانە بەردەوامە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە کۆڵبەرێک ڕزگاری بووە و کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵی ڕەقهەڵاتووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٧ی دێسامبری ٢٠١٩)، زیاتر لە ١٠ کۆڵبەر لە ملەی تەتە بە هۆی بەفر و بارانەوە ڕێیان ون لرد و هەر ئەو ڕۆژە تەرمی یەکێکیان بە ناوی “ئازاد خوسرەوی” تەمەن ١٧ ساڵ و کوڕی عوسمان کە خەڵکی شارەدێی نێیە، دۆزیرایەوە و کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٥ ساڵیش بە ناوی “حوسێن کەرەمی” دۆزرایەوە کە ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی “فەرهاد خوسرەوی” کە برای ئازاد بووە و چەند کۆڵبەری دیکە کە ناسنامەیان نادیارە بەردەوامە.