وتووێژی هەنگاو لەگەڵ باوکی شەرارە ئەلیاسی کە ئەمڕۆ لەسێدارە درا

15:04 - 22 خەزەڵوەر 2718

 

هەنگاو: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە حوکمی سێدارەی شەرارە ئەلیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (٢٢ی خەزەڵوری ٢٧١٨/ ١٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد بە ناوی “شەرارە ئەلیاسی” جێبەجێ کرا.

شەرارە ئەلیاسی تەمەن ٢٧ ساڵ و دایکی کوڕێکی ٩ ساڵان، خەڵکی ئاوایی بێساران سەربە شاری سەوڵاوا بووە

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەوی ڕابردوو دەیان چالاکی مەدەنی شاری سنە لە پێش دەرگای بەندیخانەی ئەو شارە کۆببونەوە تا پێش بە سێدارەی ئەو ژنە بگرن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام مایەوە.

یەکێک لەو چالاکانە بە “هەنگاو”ی ڕاگەیاند کە دایکی کوژراوەکە(کاوە غوڵام وەیسی) هەڕەشەی لەچالاکە مەدەنیەکان کردووە کە ئەگەر بێنە پێش ماڵی ئێمە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەریان.

زاهید ئەلیاسی باوکی شەرارە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کاوە غوڵام وەیسی دەستبەسەر و حوکمی سێدارەئ بەسەردا سەپا.

ناوبراو وتی کچەکەی بێ گوناح بووە و هاوسەرەکەی بە چەک کاوەی کوشتووە و شەرارەی ناچار کردووە تاوانەکە بگرێتە ئەستۆ.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨تا ئێستا حوکمی سێدرەی سێ ژنی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.