ئیسماعیل ئەردەوانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ئیسماعیل ئەردەوانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

09:33 - 14 May 2020


هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان پاش مانگێک و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە  ٢٤ی بانەمەڕێ ٢٧٢٠ (١٣ی مەی ٢٠٢٠)،  هاووڵاتییەکی خەڵکی گەڕەکی تەرخانئاوای مەریوان بە ناوی “ئیسماعیل ئەردەوانی” تەمەن ٣٢ ساڵ دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.


ئیسماعیل ئەردەوانی رۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠( ١٤ ئاوریلی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە.