چارەنووسی پێنج کەس لە دەستبەسەر کراوانی پیرانشار و نەغەدە نادیارە
هەنگاو: چارەنووسی پێنج کەس لە دەستبەسەر کراوانی حەفتەی ڕابردووی پیرانشار نادیارە و دوو کەسی دیکەیان بە هۆی پیری و نەخۆشی ئازاد بوون.
هەنگاو: چارەنووسی چوار کەس لە دەستبەسەر کراوانی حەفتەی ڕابردووی پیرانشار نادیارە و دوو کەسی دیکەیان بە هۆی پیری و نەخۆشی ئازاد بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١ی مارسی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار لانیکەم ٦ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ئەو ٦ کەسەیان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کردووە کە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ سەید ئەحمەدی سابری خەڵکی پەسوێ ٢_ سەید مستەفا سابری (باوکی ئەحمەد) ٣_ عەبدوڵڵا حەسەن زادە خەڵکی پەسوێ ٤_ محەمەد ئیبراهیم زادە خەڵکی خورینج ٥_ سەلام بازرگانی خەڵکی پەسوێ ٦_ محەمەد ڕەسوول ئەلیاسی خەڵکی نەغەدە
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە سەید مستەفا سابری دوای پێنج کاتژمێر لێپرسینەوە بە هۆی پیری و عەبدوڵڵا حەسەن زادە دوای چەند ڕۆژ بە هۆی نەخۆشی ئازاد کراون و چارەنووسی پێنج کەسی دیکە نادیارە.