چالاکێکی سیاسی کورد حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و کەسێکی دیکەش حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

١١ بەفرانبار ٢٧١٩، ١١:١١

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و کەسێکی دیکەش حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٩ی دێسامبری ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی ”هۆشمەند عەلیپوور“ چالاکی سیاسی خەڵکی سەردەشت و حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی ”محەمەد ئوستاد قادر“ خەڵکی سەقز بە پارێزەر و بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو چالاکە سیاسییە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر (٣١ی ئۆکتۆبر)ی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە دادگایی کرابوون.

بنەماڵەی هۆشمەند عەلیپوور بەیاننامەیەکیان لەوبارەوە بڵاو کردووەتەوە و کۆپییەکیان بۆ هەنگاو ناردووە کە هەواڵی سەپامندنی حوکمی سێدارە بە سەر ناوبراودا پشتڕاست دەکەنەوە.

محەمەد ئوستاد قادر و هۆشمەند عەلی پوور کە ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بوون، ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨ ( ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هیزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و شەوی ١٦ی گەلاوێژ و تەنیا دوای ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانیان  دانپێدانانی زۆرەملەی ئەم دوو کەسەلە تلویزیۆنی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ەئو دوو بەندکراوە بە توندترین شێوە ئەشکەنجە کراوە و داوایان لێ کراوە کە ناوی هاوڕێکانی خۆیان ئاشکرا بکەن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە