ڕاپۆرتێک لەسەر مستەفا تیموروش بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ماکۆ

ڕاپۆرتێک لەسەر مستەفا تیموروش بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ماکۆ

12:29 - 11 September 2022


هەنگاو: یەکشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢

مستەفا تیموروش بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی یارمق سەر بە شاری ماکۆ چوار ساڵ پێش دەستبەسەر و سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و هەتا ئێستا لە بەندیخانەیە و هەواڵی دەستبەسەرکرانەکەی میدیایی نەبووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مستەفا تیموروش پاییزی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ماکۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

هەنگاو زانیویەتی کە مستەفا تیموروش لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا لە بەندیخانەی ماکۆ دەستبەسەر بووە و لەو ٤ ساڵەدا تەنیا چەند مانگ بەشێوەی پێدانی مافی کارکردن چووەتە دەرەوە و دیسان دەستبەسەر کراوەتەوە.

مستەفا تیموروش ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ڕاگیراوە و کەمتر لە دوو مانگی ماوە کە سزای ٤ ساڵ بەندکرانەکەی تەواو بێت.

جێگای ئاماژەیە کە هەواڵی دەستبەسەرکرانی و هەروەها سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر مستەفا تیموروش هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە و هەنگاو وەکوو یەکەم سەرچاوە بڵاوی دەکاتەوە.