ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی ١٦ هاووڵاتی کورد لە ناڕەزایەتییەکانی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی

لە خۆپیشاندانەکانی حەوتووی ڕابردوو، کە لە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستی پێکرد، لانی کەم١٦ هاووڵات

٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢٣:١١



هەنگاو: دووشەممە ٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

لە خۆپیشاندانەکانی حەوتووی ڕابردوو، کە لە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستی پێکرد، لانی کەم١٦ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، کە ٨٨ ٪ یان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراون.

بەگوێرەی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپیشاندان و بەرخۆدانەکانی ئەم دواییە لە شاری مەهاباد ٦ هاووڵاتی، سنە ٥ هاووڵاتی، بانە ٣ هاووڵاتی و لە شارەکانی قەسری شیرین و پیرانشار هەرکامیان یەک هاووڵاتی گیانیان بەختکردووە.

لەناو گیانبەختکراوەکاندا ٣ کەسیان ژن و ٣ کەسی تریان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە، هەروەها هاووڵاتییەکی خەڵکی باشووری کوردستان کە بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی یەکێک لە کوژراوانی شاری بانە چووبووە ئەو شارە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژرا.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ١٤ حاڵەت واتە ٨٨٪ جۆری کوشتنەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت بووە و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی لێدانی زەربەی توندی باتوم لەسەری و پیاوێکیش بەهۆی هەناسەتەنگی دوای بەرکەوتنی بە گازی فرمێسک ڕێژەوە گیانیان لەدەستداوە.


وردەکاری لەسەر گیان بەختکردووەکان:


چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
١-ئیسماعیل مەولوودی ناسراو بە سمکۆ لە شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراو.
٢-محەممەد شەریعەتی خەڵکی موژژ و دانیشتووی شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
٣-ئەفشین ئاشام خەڵکی قەسری شیرین، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
٤-کەیوان دەرویشی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
٥-محەممەد لوتفوڵڵاهی خەڵکی شاری سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
٦-ئیبراهیم میرزایی خەڵکی دێولان و دانیشتووی شاری سنە، بەهۆی هەناسە تەنگی دوای بەرکەوتنی بە گازی فرمێسک ڕێژ کوژراوە.



پێنجشەممە؛ ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
٧-کوبرا شێخ سەقا خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
٨-شاهۆ خزری خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
٩-زانیار ئەبوبەکری خەڵکی مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
١٠-موتەلیب سەعید پیرۆ خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
١١-فەرەیدوون فەرەجی خەڵکی سەقز، لە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
١٢-فریشتە ئەحمەدی خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.
١٣-دوکتور مەسعود ئەحمەدزادە خەڵکی مەهاباد، کە ڕۆژێک پێشتر بەتەقەی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت بە سەختی بریندارکرابوو گیانی لەدەستدا.
١٤-سارینا ساعیدی خەڵکی سنە، بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکی گیانی لەدەستدا. ناوبراو شەوێک پێشتر بەهۆی لێدانی توندی باتۆم لەسەری لەلایەن هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەتەوە لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو.

هەینی؛ ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
١٥-داستان ڕەسوڵ محەممەد ئاقا، خەڵکی باشووری کوردستان، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی موتەلیب سەعیدبیرۆ چووبووە بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت کوژراوە.

یەکشەممە؛ ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
١٦-کۆمار دەرئوفتادە، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، کە شەوی شەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکومەت بریندارکرابوو، ڕۆژی دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە