ڕاپۆرتێک لە سەر ١٧ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی شاری شنۆ + لیستی ناوەکان

ڕاپۆرتێک لە سەر ١٧ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی شاری شنۆ + لیستی ناوەکان

16:29 - 26 May 2020


هەنگاو: لانیکەم ١٧ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ ڕاگیراون کە هەواڵی دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم بە سەر ٧ کەسیان هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، لە ئێستادا ١٧ بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ ڕاگیراون کە سەرجەم حوکمی ٨١ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.


پێشتر هەنگاو لە چەندین ڕاپۆرتی جیادا زانیاری لەسەر ١٠ کەس لەو بەندکراوانە بڵاو کردووەتەوە و ئەمە یەکەم جارە هەواڵی دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم بە سەر ٧ کەسیان بڵاو دەبێتەوە و هەتا ئێستا هەواڵەکانیان میدیایی نەبووەتەوە.


لە کۆی ئەو ١٧ بەندکراوە سیاسییە ١٥ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، کەسێکیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتی ئازادی کوردستان (پاک) و یەکێکیان بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.


ناوی ئەو ١٧ بەندکراوی سیاسی بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ عەلی عارفی ٢_ فەخرەدین دەروێش پوور ٣_ مەنسوور مامەند ڕەش ٤_ ڕەسووڵ بارووت ٥_ ڕەشید ناسرزادە ٦_ حامید سۆفی ئەمیرئاباد ٧_ نادر زیایی فەڕ ٨_ شەفیع فەقی زادە ٩_ ئەبووبەکر میناپاک ١٠_ محەمەد ئەمین قازی ١١_ کامیل ئەحمەدی ١٢_ کوروش عەزیزی ١٣_ تەیب بامروەت ١٤_ مەغدید محەمەدزادە ١٥_ یوسف ئەحمەدی ١٦_ سەید نەجمەدین حوسێنی ١٧_ یوسف سمسان