ڕفاندنی فەرانەک ڕەفیعی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە و بریندارکرانی ٩ کەسی دیکە

شەوی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی سنە سەبارەت بە کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییە

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٢، ٢٣:٥٣


هەنگاو: دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢

شەوی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی سنە سەبارەت بە کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، فەرانەک ڕەفیعی چالاکی ژینگەپارێز و چالاکی بواری مافەکانی ژنان و لوتفوڵڵا ئەحمەدی چالاکی کرێکاری لە گۆڕەپانی ئیقباڵ دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی لوتفوڵڵا ئەحمەدی و فەرانەک ڕەفیقعی توندوتیژییان بە کار هێناوە و دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممەی سنە لانی کەم ١٠ کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


لە دووەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سنە هێزە ئەمنییەکان وێڕای بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ تەقەیان لە خەڵک کردووە و بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لانی کەم ٩ هاووڵاتی بریندار کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە