ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٤٨ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٤٨ کەس

20:52 - 19 March 2020



هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١١ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٤٨ کەس.


بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەقز (٢ حاڵەت)، سنە (٢ حاڵەت)، بانە (١حاڵەت)، کامیاران (١حاڵەت)، ئیلام (١حاڵەت)، تیکاب (١حاڵەت)، ئورمیە (١حاڵەت)، شاباد (١حاڵەت)، کەنگاوەر (١حاڵەت) و پاوە (١حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە دوو کەسیان لە شارەکانی سەقز و شاباد ژن بوون.


هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لە شاری تاران بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە. هەر ئەوەها هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران لە کرماشان گیانی لە دەست داوە.

بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ١٤٨ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٤٢ کەسیان ژن و ١٠٦ کەسیان پیاو بوون.


جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ١٥ حاڵەت (٣ ژن و ١٢ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٤١ حاڵەت (١٣ ژن و ٢٨ پیاو)
پارێزگای سنە: ٦٤ حاڵەت (١٨ ژن و ٤٦ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٢٨ حاڵەت (٨ ژن و ٢٠ پیاو)


تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ٦٤ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٢١ کەس، ئورمیە ٢١ کەس، کرماشان ١٤ کەس و ئیلام ٨ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

شارەکانی سەقز و کرماشان بە ٤٢ حاڵەت و ١٩ حاڵەت زیاترین ژمارەی گیان لە دەستدانیان تێدا تۆمار کراوە و باقی حاڵەتەکان لە شارەکانی ئیلام (١٣ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٥ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (٤ حاڵەت)، سنە (١١ حاڵەت)، مەریوان (٢ حاڵەت)، میاندواو (٣ حاڵەت)، پیرانشار (٣ حاڵەت)، ئورمیە (١٠ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، کەنگاوەر (٣ حاڵەت)، قوروە (٣حاڵەت)، بانە (٤ حاڵەت)، شنۆ (١ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)،بۆکان (٣ حاڵەت)، کیەڵان (٦ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، خۆی (٤حاڵەت)، سایین قەڵا (١ حاڵەت)، ڕەبەت (١ حاڵەت)، بیجاڕ (١ حاڵەت)، شاباد (١ حاڵەت)، پاوە (١ حاڵەت)، کامیاران (١ حاڵەت) و تیکاب (١ حاڵەت) تۆمار کراوە.