ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٧٨ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٧٨ کەس

19:29 - 21 March 2020



هەنگاو: بە گیان لە دەست دانی ١٩ کەسی دیکە بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کوردستان بە هۆی توشبوون بە پەتای کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە گەیشتە ١٧٨ کەس.


بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣ هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سەقز (٢ حاڵەت)، بانە (١ حاڵەت)، سنە (١حاڵەت)، ئورمیە (٢حاڵەت)، تیکاب (١حاڵەت)، خۆی (٢حاڵەت)، سایین قەڵا (١حاڵەت)، کرماشان (١حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (١حاڵەت) و ئەیوانی ڕۆژئاوا (٢ حاڵەت) بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە کە ٥ کەسیان لە شارەکانی سەقز، بانە، سایین قەڵا، ئەیوانی ڕۆژئاوا و سونقوڕ و کولیایی ژن بوون.


هەنگاو لە ڕیگای سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە زانیویەتی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٦ کەسی خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان کە ٢ کەسیان ژن بوون، بە هۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.


بە هۆی نەبوونی سیستەمێکی ڕاگەیەنادنی فەرمی و جێگای متمانە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئەرکی زانیوە کە بە وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی جێگای متمانە لەمەوبەدوا ژمارەی قوربانیانی توشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە کوردستان بە شێوەی ڕۆژانە بڵاو بکاتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ١٧٨ هاووڵاتیی کورد لەو ماوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە کە ٥١ کەسیان ژن و ١٢٧ کەسیان پیاو بوون.


جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٢٥ حاڵەت (٧ ژن و ١٨ پیاو)
پارێزگای کرماشان : ٤٥ حاڵەت (١٤ ژن و ٣١ پیاو)
پارێزگای سنە: ٧٢ حاڵەت (٢١ ژن و ٥١ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٣٦ حاڵەت (٩ ژن و ٢٧ پیاو)


تۆمار کردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لە حاڵێکدایە کە حکومەتی ئێران تەنیا ٧٨ حاڵەتی بڵاو کردووەتەوە و بە پێی ئامارە حکوومەتییەکان لە پارێزگای سنە ٢٥ کەس، ئورمیە ٢٧ کەس، کرماشان ١٦ کەس و ئیلام ١٠ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

جیا کردنەوە بە پێی شارەکان
سەقز (٤٤ حاڵەت)، کرماشان (٢١ حاڵەت)، ئورمیە (١٤ حاڵەت)، ئیلام (١٣ حاڵەت)، سنە (١٢ حاڵەت)، ئەیوانی ڕۆژئاوا (٩ حاڵەت)، سونقوڕ و کولیایی (٧ حاڵەت)، کیەڵان (٦ حاڵەت)، سەرپێڵی زەهاو (٥ حاڵەت)، بانە (٥ حاڵەت)، خۆی (٥ حاڵەت)، بۆکان (٤ حاڵەت)، قوروە (٤ حاڵەت)، میاندواو (٣ حاڵەت)، پیرانشار (٣ حاڵەت)، کەنگاوەر (٣ حاڵەت)، کامیاران (٣ حاڵەت)، مەریوان (٢ حاڵەت)، بیجاڕ (٢ حاڵەت)، تیکاب (٢ حاڵەت)، سایین قەڵا (٢ حاڵەت)، مەلەکشاهی (١ حاڵەت)، داڵاهۆ (١ حاڵەت)، شنۆ (١ حاڵەت)، چایپارە (١ حاڵەت)، نەغەدە (١ حاڵەت)، ڕەبەت (١ حاڵەت)، شاباد (١ حاڵەت)، پاوە (١ حاڵەت) و مێهران (١ حاڵەت).