ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لە سەردەشت خۆی کوشت

10:50 - 14 خەزەڵوەر 2718

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی کێشەی خـێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”ئامینە ئیبراهیمی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئامینە ئیبراهیمی تەمەنی ٤٥ ساڵ  و خێزاندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئامینە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.