ژنێک لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە درا

23:55 - 14 پووشپەڕ 2718

 

هەنگاو:  هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە ژنێکیش لە سێدارە دراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە(١٣ پوشپەڕی ٢٧١٨/ ٤ ژوئیەی ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە لە بەندیخانەی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ بەندکراوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست  دەستبەسەر و لە لایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو ژنە  هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام ناسنامەی دوو کەسی دیکە "محەمەد رەوشەن" خەڵکی ئورمیە و "شەهباز ئیبراهیمی" خەڵکی سەردەشت ڕاگەیندراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.