کرێکارێکی بەساڵاچووی مەهابادی گیانی لە دەست دا

12:13 - 9 December 2018

 

هەنگاو:کرێکارێکی مەهابادی لە کاتی کار و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،رۆژی شەممە (١٧ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ٨ی دسامبر ٢٠١٨) کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە نێو چێشتخانە، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی پێگەی باشگای هەواڵنێرانی لاو، ئەو کرێکارە تەمەن ٥٢ ساڵانە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

تەرمی ئەو کرێکارە کە ناسنامەی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە لە پزشکی یاسایی شاری مەهاباد ڕاگیراوە.