کوشتنی دوو برا لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە پیرانشار

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشاری پارێزگای ئورمیە، دوو برایان دایە بەر دەسڕێژی گولە.

٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٦:٥٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشاری پارێزگای ئورمیە، دوو برایان دایە بەر دەسڕێژی گولە.

بە گوێڕەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە شەشی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٤ی فێبریوێری ٢٠٢١)، هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕێگای گوندی "شیناوا" بەرەو گوندی "زێدان"ی سەر بە شاری پیرانشار، بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلێک کرد و دوو برایان کوشت.

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار ڕایگەیاند ئەم دوو برایە ناویان "عەبدوڵلا نادری" و "عوسمان نادری"یە و کوڕی مارف و خەڵکی پیرانشارن.

تەرمی ئەو دوو برایە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ پیرانشار.

١_ بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە هەنگاو گەیشتووتە، ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار باوک و دایک و چەندین کەسی دیکەی ئەندامی بنەماڵەی ئەو دوو برایە دەستبەسەر کردووە.

 

ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە