کوژرانی دوو منداڵی مەریوانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
شەوی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣١ی جولای ٢٠٢٢) هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خورەمئاوا و لە خاڵی پشکنینی فیروزئاوا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناو
هەنگاو: دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
شەوی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣١ی جولای ٢٠٢٢) هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خورەمئاوا و لە خاڵی پشکنینی فیروزئاوا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەحمان ڕاشدی مەنش کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو منداڵەی ناوبراو بە ناوەکانی مەتین ڕاشدی مەنش ٩ ساڵە و مەهدی ڕاشدی مەنش ١٢دەستبەجێ کوژراوەن.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم بنەماڵە خەڵکی گوندی قوڵقوڵە سەر بە شاری مەریوان بوون.
شایانی باسە ڕەحمان ڕاشدی مەنش و هاوسەرەکەی بە ناوی هۆما لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریی لەسەر هۆکاری تەقە کردنی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە مەریوانییە لە بەردەستدا نییە.