کوژرانی دوو ئەندامی سپای پاسداران لە مەریوان

هەنگاو: لە سنوورەکانی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە هاتە ئار

١ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢٢:٠٦

 

هەنگاو: لە سنوورەکانی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە هاتە ئاراوە و دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی پێنج شەممە ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٢ی ئاوریلی ٢٠٢١)، لە بەرزاییەکانی گوندی “چناره”ی مەریوان تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە.

بنکەی حەمزەی سپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێدا ئاماژە بە شوێنی تێکهەڵچوونەکە نەدراوە و وتراوە کە دوو ئەندامی سپا کە ناسنامەکەشیانی ئاشکرا نەکردووە، لە ئەنجامی ئە وتێکهەڵچوونەدا کوژراون. هەواڵنێری هەنگاو لە مەریوان ناسنامەی ئەو دوو ئەندامەی سپای پاسدارانی "عوسمان جیهانی" و "ناسر ئەمینی" خەڵکی مەریوان ڕاگەیاندووە.

لە بەشیکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە دراوە کە دوو ئەندامی لایەنی برانبەری شەڕەکەش کوژراون، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ئەوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە کۆپتەرەکانی سپای پاسداران ئەمڕؤ پێنج شەممە بەردەوام بە سەر شوێنی شەڕەکەدا دەسووڕێنەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە