کوژرانی ٣٤ ژن و خۆکوشتنی ١١٤ ژن لە ماوەی مارسی ٢٠١٩ هەتا مارسی ٢٠٢٠ دا

کوژرانی ٣٤ ژن و خۆکوشتنی ١١٤ ژن لە ماوەی مارسی ٢٠١٩ هەتا مارسی ٢٠٢٠ دا

11:56 - 7 March 2020

 

هەنگاو: لە بەرەبەرەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاپۆرتێکی لەسەر کوژران و خۆکوشتنی ژنان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئامادە کردووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مارسی ٢٠١٩ هەتا مارسی ٢٠٢٠، لانیکەم ٣٤ ژن لە کوردستان کوژراون و ١١٤ ژنیش خۆیان کوشتووە.

 

کوژرانی ژنان

بە پێی ئەم ڕاپۆرتەو لەو ماوەیەدا، لانیکەم ٣٤ ژن لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کوژراون کە بە بەراوەرد لە گەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٧ حاڵەت واتە ٢٠٪ زیادی کردووە.

هۆکاری کوژران

لەژێر ناوی شەرەف (قەتڵی نامووسی): ٤ حاڵەت کە دەکاتە ١١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

کێشەی خێزانی: ١٧ حاڵەت  کە دەکاتە ٥٠٪ی کۆی حاڵەتەکان

بە مەبەستی دزی کردن: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ١٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

نادیار: ٨ حاڵەت  کە دەکاتە ٢٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

کوژران بە دەستی

کەسانی نزیک بنەماڵە (باوک، برا، مێرد، دایک و خەسوو): ٣٠ حاڵەت

نادیار: ٣ حاڵەت

دراوسێ: ١ حاڵەت

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ١٣ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت

پارێزگای ئورمیە: ٦ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ٥ حاڵەت

 

خۆکوشتنی ژنان

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی کە لەناوەندی ئاماری هەنگاو تۆمار کراوە، لە مارسی ٢٠١٩ هەتا امرسی ٢٠٢٠ لانیکەم ١١٤ ژن لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو١٤ حاڵەت واتە زیاتر لە ١٢٪ زیادی کردووە.

هۆ یان هۆکارەکانی خۆکوشتن

کێشەی خێزانی: ٨٦ حاڵەت کە دەکاتە ٧٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

خەمۆکی و کێشەی دەروونی: ٨ حاڵەت کە دەکاتە کە دەکاتە ٧٪ی کۆی حاڵەتەکان

هەژاری و بێکاری: ٧ حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان

ڕێگری لە زەماوەند یان بەشوودانی زۆرەملێ: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

حیجابی زۆرەملێ: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٢٪ی کۆی حاڵەتەکان

ڕێگری کردن لە بەکارهێنانی مۆبایل: ١ حاڵەت کە دەکاتە ١٪ی کۆی حاڵەتەکان

نادیار: ٦ حاڵەت کە دەکاتە ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان

 

شێوازی خۆکوشتن

خۆهەڵواسین: ٦٩ حاڵەت

خواردنی حەب: ٢١ حاڵەت

خۆسووتاندن: ١٨ حاڵەت

بەکارهێنانی چەک: ٥ حاڵەت

نادیار: ١ حاڵەت

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٤٥ حاڵەت

پارێزگای سنە: ٣١ حاڵەت

پارێزگای کرماشان: ٢١ حاڵەت

پارێزگای ئیلام: ١٧ حاڵەت

 

ئەم ئامارە تەنیا ئەوانەی لەخۆ دەگرێت کە بۆ هەنگاو پشتڕاست بووەتەوە و بە دڵنیاییەوە ڕێژەی ڕاستەقینە زۆر لەمە زیاترە.