گیان لە دەستدانی کرێکارێکی خەڵکی نۆدشە بە هۆی ڕووداوی کار

گیان لە دەستدانی کرێکارێکی خەڵکی نۆدشە بە هۆی ڕووداوی کار

22:01 - 7 September 2021

 

هەنگاو: کرێکاریکی لاوی خەڵکی نۆدشە سەر بە شاری پاوە، لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خەرمانانی ٢٠٢١ (٧ی سێپتامبری ٢٠٢١) کرێکارێکی لاو بە ناوی "ئیرەج ڕەحیم‌پوور" لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

ئیرەج ڕەحیم‌پوور لە کاتی کار لە بینایەکی چەند نۆهەمی بە هۆی کەوتنەخوارەوە بریندار بووە و لە ئەنجامدا بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.