کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و هەورامان

12:55 - 21 October 2019

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکی خەڵکی هەورامانیش بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری کانی زەردی سەردەشت تەقەی لە کاسبکاران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کە کوژراوە ”لوقمان ڕەشیدزادە“ خەڵکی سەردەشت ڕاگەیەندراوە.

هاوکات و لە سنوورەکانی سەوڵاوا، کۆڵبەرێک بە ناوی ”ستار ڕەحیم نژاد“ بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەر بووەتەوە و لاقی شکاوە.