کوژران و بریندار بوونی ٢١ کۆڵبەر لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا

کوژران و بریندار بوونی ٢١ کۆڵبەر لە مانگی فێوریەی ٢٠٢٠ دا

11:16 - 1 March 2020

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی فێوریە لانیکەم ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێوریە ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٧١.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٨ کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٥ حاڵەت (٢ کوژراو و ١٣ بریندار) کە دەکاتە ٧١.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٦ حاڵەت (١ کوژراو و ٥ بریندار ) کە دەکاتە ٢٨.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٥ حاڵەت ( ٥ بریندار).

پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت (١ کوژراو و ٥ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ١٠ حاڵەت (٢ کوژراو و ٨ بریندار).