کوژران و بریندار بوونی ٣٦ کۆڵبەر لە مانگی مەی ٢٠٢٠ دا

کوژران و بریندار بوونی ٣٦ کۆڵبەر لە مانگی مەی ٢٠٢٠ دا

11:40 - 1 June 2020

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ٣٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بووە کە ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ کوژراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٣٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٩١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ١٢ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ٢٥ حاڵەت بووە.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی ڕاستەوخۆ : ٣٣ حاڵەت (٩ کوژراو و ٢٤ بریندار) کە دەکاتە ٩١.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (٢ کوژراو ) کە دەکاتە ٥.٥٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی هاتووچۆ: ١ حاڵەت (١ کوژراو ) کە دەکاتە ٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ٢٥ حاڵەت ( ٨ کوژراو ١٧ بریندار).

پارێزگای سنە: ٦ حاڵەت (٣ کوژراو و ٣ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت (١ کوژراو و ٤ بریندار ).