
هەنگاو: پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کچێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە ناوی لەمیا سەعید هاروویان تەمەن ٢٧ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەمیا سەعید هاروویان خەڵکی گوندی هالولان سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیەیە و دوای ڕێوڕەسمی شایی خوشکەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆی بەرزبوونی ڕێژەی سووتانەکەیەوە گیانی لە دەست داوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم کچە کە بەر دەستدا نییە.