کۆڵبەرێکی برینداری خەڵکی پیرانشار پێویستی بە هاوکاری هەیە + ویدیو

00:43 - 23 May 2019

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار کە نزیکەی ١٧ مانگ پێش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە، بۆ ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری پێویستی بە هاوکاری هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”سمکۆ ئەحمەدیان“ کوڕی قادر کە ١٧ مانگ پێش لە سنووری کانی خودای پیرانشار بریندار کراوە، بە هۆی دەستکورتی و هەژارییەوە توانایی دابین کردنی تێچووی چەند نەشتەرگەری پێویستی نیە و لە گرتەیەکی ویدیۆییدا داوای هاوکاری دەکات.

سمکۆ ئەحمەدیان کە بە بێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک لە سنووری کانی خودا تەقەی لێ کراوە، سێ گوللەی بەر کەوتووە و بڕبڕەی پشتی پچڕاوە و یەکێک لە گورچیلەکانیشی لە دەست داوە و دەستیشی گوللەی بەر کەوتووە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەنە و لە خانوویەکی کرێدا دەژین.

 

ژمارەی پەیوەندی و ژمارەی هەژماری بانکی بۆ ناردنی هاوکاری؛

شمارە تماس با سمکو احمدیان:   09145203533 

شماره کارت بنام: سمکو احمدیان      6037701673240542