گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە هەرێمی کوردستان

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە هەرێمی کوردستان

17:15 - 23 August 2022


هەنگاو: سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢

کرێکارێکی خەڵکی گوندی سەوڵاوا بە ناوی بەرزان یووسفی ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کارکردن لە شاری تەوێڵە سەر پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرزان یووسفی لە کاتی کاری بیناسازی و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و دار بەست گیانی لەدەست داوە.

بەرزان یووسفی خەڵکی گوندی دگاگای سەر بە ناوچەی سەوڵاوایە، ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکە.