ئەو لاوە ئیلامییەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو گیانی لە دەستدا

ئەو لاوە ئیلامییەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو گیانی لە دەستدا

12:31 - 2 August 2022


هەنگاو: سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

جەمیل وەلی بەیگی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئیلام کە چوار ڕۆژ پێش لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتانەکەیەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئەهواز گیانی لە دەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە ٩٠٪ی جەستەی ئەم لاوە سووتاوە و هەوڵەکانی پزیشکەکان بۆ مانەوەی لە ژیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

جەمیل وەلی بەیگی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣٠ی جولای ٢٠٢٢) بە هۆی هەژاری و دەست کورتی لە گەرەکی هانیوانی ئیلام و لە پێش چاوی خەڵک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.