بورهان کەرەمی، خەڵکی کامێران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان گیانی لەدەست دا

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران، بەناوی بورهان کەرەمی، لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵک لەبەردەم ماڵی فواد محەممەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ڕۆژی سێشەممەی ش

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٠٢:٤٥


هەنگاو؛ پێنجشەممە٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران، بەناوی بورهان کەرەمی، لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵک لەبەردەم ماڵی فواد محەممەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ڕۆژی سێشەممەی شاری کامێران، کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان و لەدوای بەرکەوتنی بە ٣ گوللە* گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە گەڕەکی زەڕنەی شاری کامیاران، گوللە بەر سەر و ملی بورهان کەرەمی، تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی ئەو شارە کەوت و گیانی لەدەست دا.

ناوبراو لەکاتی ڕێوڕەسمی پرسەو سەرەخۆشی فواد محەممەدی، هاووڵاتی گیانبەختکردووی خەڵکی کامێران، کە ڕۆژێک پێشتر لەلایەن هێزەکانی حکومەت کوژرا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە، لە دایکبووی گوندی چرۆسانە، کوڕی مەحموود و ئامینە، خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بەدەستی هەنگاو گەیشتوون، بورهان کەرەمی کرێکاری بیناسازی بووە.

بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی کەرەمی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، لە نەخۆشخانەی شاری کامیاران، بەڵێنی نووسراویان لە بنەماڵەی کەرەمی، بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی کوڕەکەیان بە نهێنی و بێ ئامادەبوونی خەڵک وەرگرتبوو. بەڵام شەوی چوارشەممە، لەگەڵ ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی بەڕێوەچوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە