بەرخۆدانی سنە؛ دوو هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی شاهۆ بەهمەنی و ئارام حەبیبی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژران.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٢٢:٥٧


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢۶ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی شاهۆ بەهمەنی و ئارام حەبیبی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢۶ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە حکومەتییەکان بە گوللەی جەنگی ڕوو بە خەڵک لە شاری سنە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی شاهۆ بەهمەنی و ئارام حەبیبی بە هۆکاری بەرکەوتنی گوللە، کوژران.

ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێوڕەسمی چلەی پەیمان مێنبەری، داریوش عەلیزادە، یەحیا ڕەحیمی و محەممەد ئەمینی، چوار هاووڵاتیی کوژراوی ئەو شارە لە مانگی ڕابردوودا، کرانە ئامانجی هێزەکانی حکومەت و کوژران.

هەروەها لە دژکردەوە بەو کردەوە دڕندانە و هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر خەڵکی ڕاپەڕیو و خۆڕاگر، یەکێک لە ئەندامانی هێزە حکومەتییەکان کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار کراون.

هەنگاو زانیویەتی کە تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە