بەردەوامیی سەرکوتی خەڵک لە پیرانشار؛ ژنێک بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندرا

لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، زەینەب باتووتە، خەڵکی شاری پیرانشار بە شێو

٧ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١١:٢٧


هەنگاو؛ دووشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢


لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، زەینەب باتووتە، خەڵکی شاری پیرانشار بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی ماف مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، زەینەب باتووتە لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار، لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە هەنگاو گەیشتووە؛ هێزە حکومەتییەکان ڕۆژی سێشەممە بە لێدان هێرشیان کردووەتە سەر زەینەب باتووتە و ئەو هاووڵاتییەیان بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفاندووە.

بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی باتووتە، زەینەب باتووتە پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی حکومەت لە شاری ئورمیە گوازتراوەتەوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران لە نزیکەی ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا، لانی کەم ١۵٠ حاڵەتی دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی ژنان لە کوردستان تۆمار کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە