تاران: سەپاندنی سزای ١۵ ساڵ بەندکردن بەسەر ڕۆژین یووسفزادە، چالاکی خەڵکی مەهاباد

ڕۆژین یووسفزادە (مەرزیە)، لە کاتێکدا کە نزیک بە ٣ مانگە دەستبەسەر کراوە، دەزگای دادوەریی تارن سزای ١۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاندووە.

٨ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٦:١٧


هەنگاو: سێشەممە، ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢


ڕۆژین یووسفزادە (مەرزیە)، لە کاتێکدا کە نزیک بە ٣ مانگە دەستبەسەر کراوە، دەزگای دادوەریی تارن سزای ١۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژین یووسفزادە، تەمەن ٢۶ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد کە ڕۆژی شەممە، ٢۶ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە شاری تاران و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری تاران، سزای ١۵ ساڵ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپاوە.

هەنگاوە زانیویەتی کە لقی ٢٩ی دادگای شۆڕشی شاری تاران لە ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر (١۵ی ئۆکتۆبەر) بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەزڵوومی لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراوتە پاڵ ڕۆژین یووسفزادە، ناوبراوی دادگایی کردووە و سزای ١۵ ساڵ بەندکردنی بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپاندووە.

شایانی باسە کە ڕۆژین یووسفزادە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا تاکوو ئێستا لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژین یووسفزادە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری تاران و لە کاتێکدا پلاکارتێک بە دەستییەوە بووە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و هەنووکەش لە بەندیخانەی قەرچەک وەرامینی ئەو شارە بەند کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە