سنە: نەسرین محەممەدی، خوشکی یەکێک لە گیان بەختکردووەکانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ ڕفێندرا

نەسرین محەممەدی خەڵکی شاری مەریوان کە پێشتر برایەکی بە ناوی عوسمان محەممەدی لە ڕەوتی ناڕەزیەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە ح .

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١١:٤٠


هەنگاو: چوارشەممە، ٢۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی

نەسرین محەممەدی خەڵکی شاری مەریوان کە پێشتر برایەکی بە ناوی عوسمان محەممەدی لە ڕەوتی ناڕەزیەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکانەوە کوژراوە، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی (١۵ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ی زایینی)، نەسرین محەممەدی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکان لە شاری سنە ڕفێندراوە.

چل ڕۆژ پێشتریش هاوژینی ئەو هاووڵاتییە ڕفێندراوە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان و ئێران، لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

هەروەها برایەکی نەسرین محەممەدی بە ناوی عوسمان محەممەدی لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاویدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە کوژراوە.

نەسرین دایکی سێ منداڵە و لە ئێستادا چارەنووسی سەرپەرشتیی ئەو سێ منداڵ بەبێ دایک و باوک ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە