سنە؛ کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتی خەڵکی کرماشان لە بەرخۆدانی شاری سنەدا

فەرهاد خەسرەوی خەڵکی کرماشان، لە بەرخۆدان و بەرگری خەڵکی شاری سنە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کرماشان بەناو

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٧:٣١


هەنگاو: دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢


فەرهاد خەسرەوی خەڵکی کرماشان، لە بەرخۆدان و بەرگری خەڵکی شاری سنە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرا هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کرماشان بەناوی خوداداد ڕەزایی بە هۆی پێکرانەوە لە کۆمادایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە شاری سنە بووە هۆی کوژرانی فەرهاد خەسرەوی تەمەن ٣٥ ساڵ.

هێزەکانی حکومەت دوای گواستنەوەی فەرهاد خەسرەوی بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە، هەتا ئێستا ئیزنیان بە بنەماڵەکەی نەداوە کە تەرمەکەی بۆ کرماشان ببەنەوە.

هەروەها، خوداداد ڕەزایی، تەمەن ٣٥ ساڵ و هاوڕێی فەرهاد خەسرەوی، کە پێکەوە لە شاری سنە کەوتبوونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان، لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەرەوە، لە نەخۆشخانەی کەوسەر خەوێندراوە و لە بەشی چاودێری چڕدایە.

بەوتەی شایەتحاڵان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە سێ جۆری چەکی جیاواز تەقەیان لێکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە