هەوڵی خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی دێولان، لەدوای هەڕەشەی دەرکردنی لە قوتابخانە لەلایەن بەشی ئەمنی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان

کچێکی قوتابی تەمەن ١٦ ساڵ، بەناوی هەستی حوسێن پەناهی خەڵکی دێولان، لە ئەنجامی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکان و هەڕەشەی دەرکردنی لە قوتابخانە بە هۆی دڕان

١٩ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٣:١٦


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

کچێکی قوتابی تەمەن ١٦ ساڵ، بەناوی هەستی حوسێن پەناهی خەڵکی دێولان، لە ئەنجامی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەکان و هەڕەشەی دەرکردنی لە قوتابخانە بە هۆی دڕاندنی وێنەی خومەینی لەدوای هاتنە دەرەوەی لە فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە، هەوڵە خۆکوشتنی داوە و ئێستا لە کۆمادایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) هەستی حوسێن پەناهی لەلایەن حیراسەتی پەروەردە و بارهێنانی دێولان بانگکراوە و پێیان ڕاگەیاندووە کە گرتە ڤیدیۆیییەکیان لەو کچە مێرمنداڵە لەبەردەستداید کە وێنەی خامنەیی و خومەینی تێدا دەدڕێنێت و بەوهۆیەوە ئەگەر هاوکارییان نەکات، ئاوا لە قوتابخانە دەردەکرێت.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەستی حوسێن پەناهی بەهۆی ئەوگوشارە دەروونیەی بەهۆی داوای هاوکاری لە ناوبراو لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکان و هەڕەشەی دەرکردنی لە قوتابخانە لەسەری دروستبووە،، لەدوای هاتنە دەرەوەی لە فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان لەکاتێکدا سواری ئۆتۆمبێل بووە بەمەبەستی خۆکوشتن خۆی فرێداوەتە خوارەوە و لە ئێستادا لە کۆمادایە.

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا بەهەنگاوی ڕاگەیاند، هەستی بە هەلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گوازراوەتەوە و ئاستی هۆشیاری زۆر لەخوارە. پزیشکەکان ڕایانگەیاندوو کە ئەگەری مردنی ئەو کچە مێرمنداڵە زۆرە و لە ئێستا لە بەشی چاودێری چڕدا خوێندراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حوسەین پەناهی لەم بارەوە تایبەت بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "ناوەندە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەی توندییان لە باوکی هەستی کە مامۆستایە لە فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنان کردووە، کە نابێت هەواڵی خۆکوشتنی کچەکەی میدیایی بکاتەوە".
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە