ژن و شوویەک لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە شاری سنە ڕفێندراون

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتی خەڵکی کوردستان لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە، ژن و شوویەک بە ناوەکانی بەیان ساڵحی و سوهەیب نادری لەلایەن هێزە سەرکوتکە.

٤ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢١:٠٦


هەنگاو: هەینی، ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتی خەڵکی کوردستان لەلایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە، ژن و شوویەک بە ناوەکانی بەیان ساڵحی و سوهەیب نادری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، سوهەیب نادری، تەمەن ٣٢ ساڵ و هاوژینەکەی بە ناوی بەیان ساڵحی، تەمەن ٣٠ ساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکان لە شاری سنە ڕفێندراون.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.

بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ تاکوو ئێستا ١٤٣ هاووڵاتیی ژن لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە