گیان‌لەداستدانی بریندارێکی ڕاپەڕینی خەڵکی بۆکان لە ئورمیە

سلێمانی شوکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان پاش سێ ڕۆژ برینداربوون بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان، لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ئورمیە بەهۆی سەختیی.

٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٠:٣٨


هەنگاو: دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

سولەیمان شوکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان پاش سێ ڕۆژ برینداربوون بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان، لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ئورمیە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٠نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، سولەیمان شوکری، خەڵکی شاری بۆکان کە پێشتر بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان بریندار کرابوو و بۆ نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ئورمیە گوازرابوویەوە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢۶ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ بە تەقەی چەکی ساچمەییی هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکان بریندار کرابوو و ساچمە بەر مل و قوڕگی کەوتبوو.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو؛ سولەیمان شوکری لە جادە حەسار لەلایەن هێز سەرکوتکەرەکانەوە تەقەی لێ کراوە و بریندار کرابوو، بڕیارە کاتژمێر ١١ی بەرلەنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە تەرمی ناوبراو بدرێتەوە بە بنەماڵەکەی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە