ئیبراهیم شەریفی دوای تێپەڕینی ١٣ ڕۆژ لە برینداربوونی، گیانی لەدەست دا

دوای ١٣ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئیبراهیم شەریفی، کە لە بەرخۆدانی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان برینداربوو، گیانی لەدەست دا.

٨ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢١:٥٦



هەنگاو: سێشەممە، ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

دوای ١٣ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، ئیبراهیم شەریفی، کە لە بەرخۆدانی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان برینداربوو، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیبراهیم شەریفی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، ڕۆژی سێشەممە، ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی "سەید شهدا"ی شاری ئورمیە گیانی لەدەست دا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ڕەوتی بەرخۆدانی حەوتووی ڕابردووی خەڵک بۆکان، لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر لە شاری بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان، بە سەختی برینداربوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای دەستپێکی ڕاپەڕینی سەرتاسەری خەڵک، هەتا ئێستا و بە هەژمارکردنی ناوی ئیبراهیم شەریفی، لە کوردستان ١١٩ کەس کوژراون.

لەو نێوەدا، ٧ هاووڵاتی، لەژێر ئەشکەنجەی سەختی دەروونی و فیزیکی ناوەندەکانی سەرکوت، گیانیان لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە