یەکێکی دیکە لە بریندارانی بەرخۆدانی شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا

لە ماوەی ٣ ڕۆژدا، دووەمین برینداری بەرخۆدانی شاری مەهاباد، بەناوی شۆڕش نیکنام، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا.

٦ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٣:٤١


هەنگاو: یەکشەممە، ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
لە ماوەی ٣ ڕۆژدا، دووەمین برینداری بەرخۆدانی شاری مەهاباد، بەناوی شۆڕش نیکنام، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) شۆڕش نیکنام، تەمەن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی شاری مەهاباد، کە بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە حکومەتییەکان بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی "سید الشهداء"ی شاری ئورمیە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەز، شەماڵ خەدیری پوور، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، دوای تێپەڕاندنی شەش ڕۆژ لە برینداربوونی بە گوللەی هێزە حکومەتییەکان لە نەخۆشخانەی "خومەینی" شاری ئورمیە گیانی لەدەست دا.

شۆڕش نیکنام، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەر لە گەڕەکی "بەری شیلانان" لە ئەنجامی دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان، گوللە بەر سک و سینگی کەوتبوو.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە شۆڕش نیکنام خێزاندار و باوکی منداڵێکە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شۆڕش نیکنام خەڵکی گوندی "قەڵاچۆغە" بوو و ئەگەری هەیە کە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی تەرمی ناوبراو هەر لەو گوندە بەڕێوە بچێت.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە