تورکیا؛ دەستبەسەرکرانی دەیان پەنابەر و ئەگەر دیپۆرت کردنەوەی چەندین چالاکی سیاسی کورد بۆ ئێران
دەیان پەنابەر لە پەسارگەی (بەندەری) مارماریس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکراون. ژمارەیەک لەو پەنابەرانە کە ناسنامەکانیان بۆ هەنگاو ئاشکرابووە چالاکا
هەنگاو: هەینی ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
دەیان پەنابەر لە پەسارگەی (بەندەری) مارماریس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکراون. ژمارەیەک لەو پەنابەرانە کە ناسنامەکانیان بۆ هەنگاو ئاشکرابووە چالاکانی سیاسیی کوردن و مەترسیی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێرانیان لەسەرە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنجشەممە، ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، زیاتر لە سەد پەنابەر لە ڕێگای بەندەری مارماریس لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکران.
هەتا ئێستا ناسنامەی ژمارەیەک لەو پەنابەرانە کە چالاکی سیاسیی کوردن بۆ هەنگاو ئاشکرابووە، کە بریتین لە: حوسێن مینبەری (ئامانج) و هاوژینەکەی شەوگار محەممەدی، ناسر کەمانگەر و هاوژینەکەی ئارەزوو مەولانایی و دوو منداڵیان، سەباح نیکخا و خێزانەکەی شلێر و دوو منداڵەکەیان. لە ئەگەری دیپۆرت کردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییانە بۆ ئێران مەترسی جددی بۆ سەر گیانیان دروست دەبێت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای نیگەرانی بە نیسبەت ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییانە داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و پەنابەران دەکات کە بەخێرایی لە سەر ئەم دۆسیەیە هەڵوێست بگرن و پێش بە دیپۆرتکردنەوەیان بگرن.,