بازاڕیانی شاری جوانڕۆ لە ژێر گوشاری ڕادەبەدەری ناوەندە حکومەتییەکاندان

بازاڕیانی شاری جوانڕۆ و بەتایبەتی بازاڕچەی سنووریی ئەو شارە، لەژێر گوشاری لە ڕادەبەدەری ناوەندە حکومەتییەکاندان. سەرەڕای تەختەکردنی دوکانەکا

٢١ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢٢:٤١


هەنگاو؛ دووشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

بازاڕیانی شاری جوانڕۆ و بەتایبەتی بازاڕچەی سنووریی ئەو شارە، لەژێر گوشاری لە ڕادەبەدەری ناوەندە حکومەتییەکاندان. سەرەڕای تەختەکردنی دوکانەکان، داوای ٥ میلیۆن تمەن لە خاوەنی ئەو دوکانانەی کە مانیان گرتبوو و هەروەها وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراویان لێ دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی شەممە، ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) ناوەندە حکومەتییەکان بەشێکی زۆری بازاڕی سنووری شاری جوانڕۆیان بەمەبەستی وەرگرتنی بڕە پارەی ٥ میلیۆن تمەن سزا و بەڵێننامەی نووسراو لە بازاڕیانی ئەو شارە، تەختە کردووە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری جوانڕۆ، سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر تەختەکردنی دوکانەکانیان، بازاڕیان ڕەدیان کردووەتەوە کە هیچ پارەیەک وەک سزا بە حکومەت بدەن یاخود بەڵێننامەی ئامانجدار واژۆ بکەن.

دەوترێت هاوکات لەگەڵ بازاڕچەی سنووریی جوانڕۆ، کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی خەڵکی ئەو شارەیە، دوکانەکانی بازاڕی سەرەکی شاریش، لەژێر ئەو گوشارانەدان.

ئەو گوشارانە بۆسەر بازاڕیانی شاری جوانڕۆ، لەدوای بەشداری چالاکانەی بازاڕیان و کاسبکارانی ئەو شارە لە مانگرتنی سەرتاسەری بەتایبەتی لە ڕۆژەکانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز دەستی پێکردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە