بەرخۆدانی جەماوەریی شنۆ؛ ٦ کەس سەرجەم سزای ١٨ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

ئیحسان سەفایی فەر، محەممەد پەیغامی، فەردین خۆش خاهش، فەرهاد کازمی، خالید دەشتی و عەبدولڕەحیم گۆران ئاباد، لە پەیوەندی لەگەڵ بەرخۆدانی جەماوەریی شاری شنۆ لە

٢ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٠:٠٨


هەنگاو: هەینی ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢

ئیحسان سەفایی فەر، محەممەد پەیغامی، فەردین خۆش خاهش، فەرهاد کازمی، خالید دەشتی و عەبدولڕەحیم گۆران ئاباد، لە پەیوەندی لەگەڵ بەرخۆدانی جەماوەریی شاری شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرجەمیان سزای ١٨ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبوتالیب جەلیلپور، بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە ناڕەزایەتییەکان، سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

لە نێو ئەم کەسانەدا، فەرمانبەری خانەنشینکراو، محەممەد پەیغامی تەمەن ٥٥ ساڵ بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی و یاخیبوون بەرامبەر بە پۆلیس" سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

هەر ئەم تۆمەتانە بەسەر فەرهاد کازمی، تەمەن ٣٣ ساڵ، خالید دەشتی، ٣١ ساڵ و ئیحسان سەفایی فەر، تەمەن ٣٣ ساڵ سەپێندراوە و هەر کامیان سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەر کام لە عەبدولڕەحیم گۆران ئاباد، تەمەن ٣٠ ساڵ و فەردین خۆش خاهش، تەمەن ٢٦ ساڵ لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی، یاخیبوون بەرامبەر پۆلیس و زیانگەیاندن بە سەرمایەی گشتی لە ڕێگای بەشداریکردن لە خۆپیشاندان" سزای پێنج ساڵ و سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی هەنگاو گەیشتووە، دادگای تاوانەکانی شاری شنۆ، لە ناوەڕۆکی مۆبایلی ئەم هاووڵاتییانە وەک بەڵگەی تاوان لە دژیان کەڵکی وەرگرتووە.

ئەم هاووڵاتییانە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری شنۆ و لە ماوەی کۆتاییەکانی مانگی خەرمانان و سەرەتاکانی مانی ڕەزبەر دستبەسەرکراون و دوای یەک مانگ بەشێوەی مەرجدار و بە دانانی بارمتە ئازادکراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە