بەرخۆدانی خەڵک: سزای لێدانی قامچی، غەرامە و بەندکران بە سەر ۶ کەس لە دەستبەسەکراوانی سەردەشت سەپێندرا

لانی کەم ۶ هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی بەرخۆدان و خۆڕاگریی شاری سەردەشت بە ناوەکانی سۆران سولەیمانپوور، تەمەن ١٧ ساڵ، پ

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٩:١٢


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢


لانی کەم ۶ هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی بەرخۆدان و خۆڕاگریی شاری سەردەشت بە ناوەکانی سۆران سولەیمانپوور، تەمەن ١٧ ساڵ، پێشەوا ئەحمەدی، تەمەن ١۶ ساڵ، ئارمان تەوبەکار، تەمەن ٢١ ساڵ، ئارام تەوبەکار، تەمەن ٢٣ ساڵ و برای ئارمان، شەهریار حەسەنپوور، تەمەن ٢١ ساڵ و ئارمین مەولانی، تەمەن ١٨ ساڵ، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردن، لێدانی قامچی و پێبژاردنی غەرامە بەسەریاندا سەپاوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەو شەش هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢۶ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢) لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای پێداچوونەوەی ٢ی حکومەت لە شاری سەردەشت، بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزای بەندکردن بەسەریاندا سەپاوە.


بەگوێرەی ئەو سزایە، ئارمان تەوبەکار بە ٢ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکردن، شاریار حەسەنپوور و ئارام تەوبەکار هەر کامیان بە ٨ مانگ بەندکران و ٧٤ لێدانی قامچی، سۆران سولەیمانپوور، پێشەوا ئەحمەدی و ئارمین مەولانی، هەر کامیان بە بڕی ٢ میلیۆن و ۵٠٠ هەزار تمەن غەرامە سزا دراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە