تاران: سەپاندنی سزای ۵ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردن بەسەر سەربازێکی کورد

کەماڵ عەبدوڵڵازادە، لاوی خەڵکی شاری سەقز کە لە تاران دەورانی سەربازیی زۆرەملێی تێپەڕ دەکرد، پاش ئەوەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە، سزای .

١٧ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١١:٤٥


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

کەماڵ عەبدوڵڵازادە، لاوی خەڵکی شاری سەقز کە لە تاران دەورانی سەربازیی زۆرەملێی تێپەڕ دەکرد، پاش ئەوەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٠ سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، کەماڵ عەبدوڵڵازادە، لاوی خەڵکی شاری سەقز کە دەورانی سەربازیی زۆرەملێی تێپەڕ دەکرد، لەلایەن ناوەندە حومەتییەکانەوە لە شاری ڕفێندراوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سزای ۵ ساڵ و ٨ مانگ بەندکردن بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی عەبدوڵڵازادە، ئەو سزایە لەلایەن لقی ٢۶ی دادگای شۆڕشی حکومەت لە تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری و بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایش و ئەمنییەتی گشتی بەسەر ئەو لاوە کوردەدا سەپاوە.

ئەو هاووڵاتییە لە کەڵانتەریی ١٣۵ی گۆڕەپانی ئازادیی شاری تاران سەرباز بووە و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات لەو شارە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەماڵ عەبدوڵڵازادە، زیاتر لە ٤٤ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی شاری تاراندا بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە هەنگاو گەیشتوون، ئەو هاووڵاتییە کە هەنووکە لە بەندیخانەی گەورە ساڵانی تارانی گەورە ڕاگیراوە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە