دکتۆر عارف ئومێدی، خەڵکی مەلەکشایی سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

دادگای شۆڕشی ئیلام، سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەر دکتۆر عارف ئومێدی، لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە سەپاند.

٧ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢١:٢٣


هەنگاو: چوارشەممە ٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢

دادگای شۆڕشی ئیلام، سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەر دکتۆر عارف ئومێدی، لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا عارف ئومێدی، دانیشتووی ئیلام، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر محەممەدی، سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

عارف ئومێدی، تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی مەلەکشایی سەر بە ئیلام و دەرچووی بەشی ئەندازیاری سازە*یە.

ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی شاری ئیلام، لە کاتێکدا بە گوللەیی ساچمەیی بریندارکرابوو؛ بەبێ تیمارکردن و دەست ڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکان گواستراوبووەوە.

ئەم هاووڵاتییە، ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای تێپەڕاندنی ماوەی ١٥ ڕۆژ لێکۆڵینەوە لە ناوەندە حکومەتییەکان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە