دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکیی خەڵکی شاری بۆکان بۆ تێپەڕکردنی ماوەی بەندکردنەکەی

محەممەد سەباحی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "حوسێن‌ئاوا"ی سەر بە شاری بۆکان، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی بەندکردنەکەی کە پێشتر بە سەریدا سەپابوو دەستبەسەر و ڕەوانەی

٦ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٩:٠٠


هەنگاو: سێشەممە، ۶ی بەفرانباری ٢٧٢٢

محەممەد سەباحی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "حوسێن‌ئاوا"ی سەر بە شاری بۆکان، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی بەندکردنەکەی کە پێشتر بە سەریدا سەپابوو دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ محەممەد سەباحی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "حوسێن‌ئاوا"ی سەر بە شاری بۆکان، ڕۆژی دووشەممە، ۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢۶ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی شەش مانگ بەندکرانی سەپێندراو بەسەریدا، پاش ئەوەی کە بۆ ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی حکومەت لەو شارە بانگ کرا کراوە، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لە شاری بۆکان کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە، ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، لە دادگای پێداچوونەوەی تاوانەکان لە شاری پیرانشار دادگاییکردنی محەممەد سەباحی بەڕێوە چووە و بڕیاری سزای ٦ مانگ بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢، بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

محەممەد سەباحی، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕەشەممە ٢٧٢١ (١۵ی مارسی ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. جێی ئاماژەیە کە هێزە حکومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەدا دەستیان بەسەر کەلوپەل و کەرەستەی تاکەکەسیی ناوبراو وەک مۆبایل و کۆمپیوتەر و دەزگای پرینتێرەکەیدا گرتووە.

محەممەد سەباحی، پاش تێپەڕکردنی ماوەیەک لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە گرتنگە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئورمیە، بۆ بەندیخانەی حکومەت لە شاری نەغەدە گواستراتەوە و پاشانیش بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە