سێ هاووڵاتی خەڵکی دێهلۆڕان، کە یەکێکیان پارێزەرە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

لە کاتێکدا لە ماوەی ڕابردوو ٢٢ هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلۆڕان سەر بەپارێزگای ئیلام سزای قورسییان بەسەردا سەپێندرا، پارێزەرێکی دادگا، دانیشتو

٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٢:٣٦


هەنگاو: دووشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢

لە کاتێکدا لە ماوەی ڕابردوو ٢٢ هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێهلۆڕان سەر بەپارێزگای ئیلام سزای قورسییان بەسەردا سەپێندرا، پارێزەرێکی دادگا، دانیشتووی ئەو شارە بەناوی ڕەزا ئاب ساڵان و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی سەجاد فەتحوڵڵازادە و مەیسەم دەرگا، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دادگای شۆڕشی شاری دێهلۆڕان، سزای یەک ساڵ بەندکران و بڕی ٥٠ ملیۆن تمەن غەرامەی بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها ئەم دادگایە، سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر هەر کام لە سەجاد فەتحوڵڵازادە و مەیسەم دەرگا، بە تۆمەتی بەشداری لە سەرهەڵدانی جەماوەریی ئەم دواییەی دێهلۆڕان سەپاندووە.

ئەم سێ هاووڵاتییە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریتی خەڵکی دێهلۆڕان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکرابوون، کە دوای چەند ڕۆژ بە شێوەیەکی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ، ٢٢ هاووڵاتیی خەڵکی دێهلۆڕان لەلایەن هەمان دادگا، سەرجەم سزای ٧٤ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە